له م کۆڵانه سووتاوه ی ئێمه
هه موو ڕۆژێ به یانیان
به ده نگی که متیارێکی ڕوومه ت گه ش
مانگ له خۆرئاوا وه هه ڵ دێ و تیشک ده خاته سه ر هه تاوێکی که سیره؛
شه ونمێکی دووکه ڵ گرتوو
- هه موو ڕۆژێ پێش مانگ هه ڵات -
ڕوومه تی سێ گووڵه باغ تێر تێر ده سوێ و
ئه مجار ئه که وێته خوار و تینوێتی زه وی زۆر ده کا
له ناو ئه م کۆڵانه ی ئێمه
ئێستاش هه ر چه ند چرکه جارێک
چناره بڕاوه که ی سه روی کۆڵان
ئه زێت و گه ڵایه کی زه ر به مردوویی
له سه ر ڕیشه پته وه که ی ئه دا به خاک
بۆیه کونده پیره ناحه قی نیه گه ر بڵێ :
له م کوڵانه چۆل و پڕه
ڕۆژێ سه د جار
مردن له دایک ئه بێت و ژیان له سێداره ده درێت؛
له م کۆڵانه سووتاوه ی ئێمه
چه ند شه قاو ئه ولاتری ماڵی قالۆمچه ی کشپه ڵ دز
کیژێکی شۆخی چاو به کل
له ژێر چه پۆکی په نجه یه کی په ڕیو یه خسیر بووه و
وه کوو مه لێکی ده سته مۆ له نێو قه فه س
سه ری خستۆته ژێر خۆی و ژیان تێپه ری ده کا
ته نیا نیگایه ک ئه ولاتری ئه و
پیره پیاوه بێ چاوه که له سه ر کورسی پاڵی داوه
زگی بێ وچان زل ده بێ
ئێستا به چاکی لێم ڕوون نیه
ڕۆژێ سێزاریه ن کری
چی له ناخی دێته ده رێ؛
گه ر ڕۆژێ بێ و به م کوڵانه ی مه دا بڕۆی
به دڵنیایه وه ده ڵێم
له جیای گاشه به رد و کڵۆخ
کاسه سه ری ڕزیوی تا نێوچاوان له ژیر عه رزت
به زۆری دێته سه ر ڕێگا
هاوار و ده نگی ڵاڵه کان
به ره و بێ ده نگیت ئه کێشی
به جوانی بزه ی کۆرپه یه کی بێ گیان
دووباره بوغز دات ده گرێ
به ڵام ...
ئێره کۆڵانه سووتاوه که ی ئێمه یه
کۆڵانه سه وزه وشکه که ی له ناو کانی چێگیر بووه
به تینوێتی ڕێگه ی چرکه کان ده پێوێ
هه وره کانی به ڕاده ی گه وره یی بزه ی
- مرچ و مۆنێک -
ئه گرمێنن
داره کانی
- به هۆی قه حبه یی شکۆفه -
زۆر ده مێکه که بێ به رن
خوداکانی
سه د هیندی په تی سێداره بێ به زه یین
ئێره کۆڵانه سووتاوه که ی مه یه
هه ستیار ۲۸ گه لاوێژی ۲۷۰۸ مه هاباد
نووسه ر هه ستیار در دوشنبه بیست و هشتم مرداد 1387 کات ژمێر 1:40 بابه ت | لینکی هه میشه یی
۱.
بڕیارم دابوو تا دوایین هه ناسه م
له ناو کۆڵانی هیچ عه شقێکا
پیاسه ی دڵداری نه که م
به ڵام که چاوه کانتم دی
دڵم
خۆی بوو به کۆڵانێک
بۆ پیاسه ی هه ناسه ی تۆ
۲.
که نه قاشێک تابلۆیه ک ئه خوڵقێنێ
چی له دڵ بێ
ئه ی نه خشێنێ و
ئه ی ڕه نگێنێ
من دڵنیام که قه ڵه مم ئه گرمه ده ست
هه ستم
ته نیا باڵای به رزت ئه نه خشێنێ
هه ستیار مه هاباد ۳۰.۳.۲۷۰۸ کوردی
نووسه ر هه ستیار در پنجشنبه سی ام خرداد 1387 کات ژمێر 1:28 بابه ت | لینکی هه میشه یی
۱.
گه ر چاوه کانما بگه ڕێی
سه ر وخوار و
ئه م دیو،ئه م دیو هه ڵی کۆڵی
دڵنیابه جیا له باڵات
هیچی تێیا نادۆزیێوه
۲.
به زۆری بێ یان به خۆشی
لێم توڕه بی قه ت نه م به خشی
له به ندیخانه ی عه شقت دا
نه هاتووم و نایه مه ده ر
نووسه ر هه ستیار در سه شنبه دهم اردیبهشت 1387 کات ژمێر 1:1 بابه ت | لینکی هه میشه یی
به هیوای دوو باڵی سپیم
به هێز،ناسك،پڕ له ژیان
به ره و ئاسمانێك بێ ده نگی
بڕۆمه سه ر
وه ڕه زم له هه رچی ده نگه
كه بێ ده نگه
بێزارم له عه شقێكی گه ش
ماچێكی ڕه ش
ژوانێكی له ش
به هیوای دوو باڵی سپیم
هه ڵم گرێ وبمباته سه ر
بۆ ناو تیشكێكی نادیار
بۆ لای ڕۆژێكی بێ ئاوا
بۆ سه ر لووتكه ی بێ گوڵی په ست
خولیا ومه ستی هه ڵفڕینم
بچم بۆ لای په پووله یه ك
"گڵۆپ"مۆمی ژینی نه بێ
ببم به هاوڕێی بولبولێك
گوڵی له پشت ویترین نه بێ
به هیوای دوو باڵی سپیم
زۆر ده مێكه
لێشم ڕوونه
به م زوانه
هیواگه شه كه م دێته دی
مه هاباد ۱۶.۱۲.۲۷۰۷ كوردی
نووسه ر هه ستیار در جمعه هفدهم اسفند 1386 کات ژمێر 11:31 بابه ت | لینکی هه میشه یی
هه ستێکی نوێ
ده روازه کان بکه نه وه
دیواره کان برووخێنن
کات
کاتی سه رهه ڵدانی هه ستانه
بڵند بوونی هاوارانه
به زاندنی سنووران و
ڕۆژی ڕوخانی کۆشکانه
پێنووسه کانتان گرنه ده ست
نه خشێکی تر به دی بێنن
نه خشێ شه ڵاڵی خوێن نه بوو
نه خشێ بێ ده نگی خۆمپاره
بێ ڕه نگی مه رگ
بێ جینۆسایدی ده نگه کان
نه خشێ له نێو قابی سنوور جێ گیر نه بێ
که لێت ڕوانی
هه مووی جیهانی تێیا بێ و
هیچ شتێکی تێیا نه بێ
پێنووسه کانتان گرنه ده ست
شێعرێک،هه ستێک،بیرێکی تر به دی بێنن
هه رشتێ به دی تان هێنا
دووپێی له سه ر عه رز بێت وفه رقی بگاته ئاسمان
پردێک له ناو تۆ وئامانجت
لێره تا خوا
پێنووسه کانتان هه ڵ گرن
هه ستێکی تر به ڕێوه یه
ده فته ره کانتان ڕه ش مه که ن
لێنووس بۆ ئه م هه سته نییه
مه هاباد ۱۲.۱۲.۲۷۰۷ کوردی
نووسه ر هه ستیار در یکشنبه دوازدهم اسفند 1386 کات ژمێر 16:50 بابه ت | لینکی هه میشه یی
شێعرێکی ناته واو
وڵاتمان ولاتی هه نیسک
جه رگی ژیان پر له بریسک
هێلانه ی کۆرپه کانمان
لانکێکی پر ئاگره
باران وشنه بای خودایی شوێنیانی له یاد نه ماوه
له م وڵاته
ئاڵای به رزی ژیانی مرۆڤ
نزم ترین ئاڵای هه ڵ بووی ناوجیهانه
هاوڕێی یاری و گه مه ی لاوان
گووله ی هه ناسه ساردی تفه نگه حه رامه کانه
جێ ژوانی دڵداران
چه ند شه قاو ئه ولاتری
ئه نفالێکی هه سته کانه
لێره
ره نگدانی پێنووس
له جیای که سک و سوور وشین
ڕه نگی جه رگی بڕدراوی
دایکه زگ سوتاوه کان
ئه بارێنێ
مانگه شه ه و
بۆنی هه ناسه ی خۆمپاره وعه رزی مین لێ داڕێژراوی
لێوه دێ
ته نانه ت له سه ر
هه ست
وئاسمان
وعه شق
ڕه نگی سنوور،ڕه نگی زاڵه
له م وڵاته
کانیاو ئاوهه ڵ ده نۆشێ
گوڵه باخ در ک ده پشکوێنێ
بلوێر شین ئه پڕژێنێ
مه هاباد ۴.۱۲.۲۷۰۷ کوردی
نووسه ر هه ستیار در پنجشنبه نهم اسفند 1386 کات ژمێر 12:4 بابه ت | لینکی هه میشه یی
ئه مڕۆ دووساله
ئه مڕۆ دوو ساڵه تامه زرۆی
نیگای چاوی دڵبه رێکم
بێ وکۆرپه "په پووله"ی
باڵ نه گرتووی
پڕ گڕوتینی ناو دڵم هه ڵفرێنێ
وه رزی دوو ساڵه پاییزی خه ونه کانم
له بن بێنێ
ورده باران
له سه ر زه ریای وشک هه ڵاتوی چاوه کانم
ببارێنێ
بێت و له ناو دوونیای شێعرم
هه ستێکی تر به دی بێنێ.
مه هاباد ۲۸.۱۱.۲۷۰۷ کوردی
پێشکه شه به به دی هێنه ری هه ستی دڵداریم
نووسه ر هه ستیار در دوشنبه بیست و نهم بهمن 1386 کات ژمێر 20:34 بابه ت | لینکی هه میشه یی
خۆشه ویستی بۆ ئینسان
وه ک ئاڵایه بۆ نیشتمان
نیشتمانی بێ ئاڵا
نه بوونی چاتره له مان
مه هاباد ۲۷.۱۱.۲۷۰۷ کوردی
نووسه ر هه ستیار در شنبه بیست و هفتم بهمن 1386 کات ژمێر 23:35 بابه ت | لینکی هه میشه یی
چه پکه گوڵێک له گولزاری حه زره تی نالی
گوڵبنی قه دت له قوبه ی سینه غونچه ی کردوه
غونچه به م شیرینی یه قه ت نه یشه که رنه یکردوه
نه خلی باڵات نه وبه ره تازه شکۆفه ی کر د
تۆ که بۆی شیرت له ده م دێ ئه و مه مه ت که کردوه
نووسه ر هه ستیار در جمعه بیست و ششم بهمن 1386 کات ژمێر 1:1 بابه ت | لینکی هه میشه یی
قه ڵه می سه رلێشێواو
قه ڵه م نایه ته سه ر کاغه ز
بۆته مناڵی پڕ گڕوو
به چاو ئه سرێن ده بارێنێ وفرمێسکه کانی بێ شوێنن
جارێ عاشقی سه رخۆشه
جارێ گۆشه ی مه ی خانه جێی
جارێ هێلانه ی ئامێزه و
جارێ سه نگه ر فێر گه یه تی...
له دوایی چنار ئه تر سێ
نای هه وێ بێت به شۆڕه بێش
ئاخر نا حه قی پێ ناده م
یان ده بێ ڕه ش بێ یان سپی
به ڕه ش بوونی جه وهه ری لێ وشک نابێ
گه رسپێش بێ جه وهه ر به شی وشێک ناکا
مه هاباد ۱۴.۱۱.۲۷۰۷ کوردی
نووسه ر هه ستیار در یکشنبه بیست و یکم بهمن 1386 کات ژمێر 20:36 بابه ت | لینکی هه میشه یی
بیر
منا ڵه کان
ئه ی بێ لا نه کانی نیشتمان
ئه ی دڵ پاکه نه شمیله کان
ئه ی پاکتر له گزینگه کان
له گه ڵ کازیوه ی به یانی
له گه ڵ یه که م تیشکی جوانی
هاتووم نه یه ڵم که ڕه ش بن
سییه کانتان پڕ که م له هه وای بێ دووکه ڵ
چاوه ڕه شه کانتان له خۆر که م
کارێک بکه م
به یانیان له جیای ده نگی قه له ڕه شه
به ده نگی شالوور
دنیای خۆشی خه و جێ هێڵن
کارێک بکه م
هاوڕێی یاریتان
له ڕۆژدا
مانگ بێ
ئه ستێره کان بن
زه ریای خۆشیتان بێ بن بێ
ده نگی یاری و پێکه نینتان
کاس کا سه ری زه مان و
مووی سه ر جه سته ی ڕاست کاته وه
پاشان له دوای ڕۆژئاوا بوون
ده نگی لایه لایه ی شه مال
بوباته ناو دنیای خه ونان
مه هاباد ۳۰.۷.۲۷۰۷ کوردی
نووسه ر هه ستیار در یکشنبه بیست و یکم بهمن 1386 کات ژمێر 20:21 بابه ت | لینکی هه میشه یی
هه سته با بڕۆین
هه سته با بڕۆین خۆشه ویسته که م
له م چوارچێوه ته نگ و تاریکه
که چوار دیواری یه ک تر ده سوون و
عه رز و ئاسمانی گه یشتوونه وه یه ک
کووشتویه تی هه ست و بیری جوانمان
کزی کردووه چرای خۆشه ویستیمان
نایه ڵێ بێته سه ر زارمان
وشه ی سووری دڵداری
ئاگادار ده کا پشیله ڕه شه ی نوستووی سه ر سه ربان
له کاتی ژوانمان
نایه ڵێ ده ستم بگاته که زیه ی هاڵۆزت
که په رێشان له سه ر گۆ نات
مه هاباد ۱۰.۹.۲۷۰۷ کوردی
نووسه ر هه ستیار در یکشنبه بیست و یکم بهمن 1386 کات ژمێر 19:9 بابه ت | لینکی هه میشه یی
شه و
شه و
شه وێکی زۆڵ و
سه دچاڵاو لا به ر
چه ندین ئه ستێره ی بێژووش چرای دووکه ڵ گرتووی ڕێ
پشیله ڕه شه کانی شه یتان له م به ر وله م به ر
ڕێبواره به رزه که ی جاران خۆی کوورت بۆته وه و
نیسێی سپێشی زۆر دوور و درێژ
کووندی به د شوم
بێ ده نگ تر بۆ له به رد
مانگه هه تیوه خۆی شاردۆته وه له پشت په ڵه هه ور
چه ند چرکه یه ک ڕاوه ستان...
بۆ ته ماشای ژوانی دوو نیسێی بێ نیسێ
گوێ دان بۆ ده نگی شه مشه مان
ڕوانین له شایی مشکان
ئێره شه و...
شه وێکی زۆڵ
مه هاباد ۲۲.۹.۲۷۰۷ کوردی
نووسه ر هه ستیار در یکشنبه بیست و یکم بهمن 1386 کات ژمێر 19:8 بابه ت | لینکی هه میشه یی
من کانیم
من کانیم
له بناره کانی قه ندیل دێمه خوارێ
سه رچاوه ی من
به فری ڕه شه با نه گرتووی به رهه تاوه
باڵی خوێناوی کۆترانی بێ لانه میوانی هه موو کاتمن
سه خته ڵانێکانی سه ر ڕێم
هاوڕێی گیانی خه ونه کانمن...
ته نیاگه رووی وشکی هه ڵۆ تێر ئاو ئه که م
ئامانجی هه ره به رزی من
ئاو دانی سووره گوڵانی خۆر سیمای ناو چییایه
وه ستان له قامووسم دا نێ
ده ست وپێی من به زنجیرنا به سرێته وه
به ردی پێشگر
گه وره،بچووک،سه خت یان سست
خوێنی کۆتر دای ده دڕێ
که نده ڵان
زوو یا خۆ دره نگ
هه ر ده خنکێ
تاریکی بێته ناو جه سته ش
ڕوونی به سه ریا هه رزاڵه
مه هاباد۱۶.۱۱.۲۷۰۷ کوردی
نووسه ر هه ستیار در یکشنبه بیست و یکم بهمن 1386 کات ژمێر 18:44 بابه ت | لینکی هه میشه یی
خۆشه ویسته که م
خۆشه ویسته که م سووره گوڵێکه
له نێو هه زاران دڕک ڕوواوه
به ژن وباڵاکه ی دار چنارێکه
له نێو شۆڕه بیان سه ری هه ڵ داوه
چاوی زه ریایه
دڵی عاشقم تێیاخنکاوه
عه شقی ئاسمانه
چۆله که ی دڵم باڵی پڕ تینی تێیا لی داوه
۹.۷.۲۷۰۷ کوردی
نووسه ر هه ستیار در یکشنبه بیست و یکم بهمن 1386 کات ژمێر 1:39 بابه ت | لینکی هه میشه یی
ساڵی ڕه ش
ئاسمانی ئه مساڵ ڕه ش هه ڵ گه ڕاوه
باران ده بارێ
به ڵام هه وره که تریشقه ی نایه
بارانی زۆریش ناتوانێ عه رزی تینو تێرئاوکا
ئاوی ڕووباران ڵێڵ دێنه خوارێ
له شی داره کان ئه وه نده قورسه
شکۆفه کانی لێ نایه ته ده ر
ئه مساڵ به هار هات
به ڵام به بێ گوڵ
ته نیا گوڵێکی سه ر دێنێته ده ر
گوڵ مێلاقه یه...
ناو دڵیان زۆرترڕهش هه ڵ گه ڕاوه
مه هاباد
نووسه ر هه ستیار در یکشنبه بیست و یکم بهمن 1386 کات ژمێر 1:23 بابه ت | لینکی هه میشه یی
دوایین نوسراوه کان
سڵاو هاوڕێیان
ئه م بلۆگه ته نیا بۆ ده ربڕینی هه ست و ئاهۆن کردنه وه ی دلی پرزامم کار ده کات و به س . به م هیوایه که ناسۆری ده رونمان به زویی چاره سه ری بکرێ و لاپه ڕێکی سپی له ناو ده فته ری ژیانمان بکرێته وه
به م هیوایه
بابه ته سه ره کیه کان
هاوڕێکانم
په یوه ندی رۆژانه
نووسراوه کانی پێشوو
داڕێژه ر
POWERED BY
FreeCod Fall Hafez